من وشه‌ی تێپه‌ڕ"پاسۆرد"م ون کردووه یان ناوی به‌کارهێنه‌رم وون کردووه چی بکه‌م؟چۆن بزانم له‌کوێ وه‌رگیراوم؟
وه‌ڵام/ چاره‌سه‌ری ئه‌مه ئه‌وه‌ی که ده‌بێت دوای ئه‌م پشووه واته دوای 1/11 سه‌ردانی خوێندگه‌که‌ت یان مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژکاری واته نزیکترین زانکۆ یان په‌یمانگا بکه‌یت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ . بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ویه‌یه‌کت پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌تۆ ئه‌و خوێندکاره‌یت و پێت بده‌ن.
________________________________________________________________________________
من ده‌ره‌جه‌که‌م که‌متر له 410 نمره وه‌رنه‌گیراوم چی بکه‌م؟
وه‌ڵام/ ئه‌وه که‌مترین نمره‌ی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌مساڵ بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به یه‌کێک له زانکۆ ئه‌هلیه‌کانه‌وه ، له ڕێبه‌ریه‌که‌دا هه‌موو زانکۆ ئه‌هلیه‌کانی تێدایه سه‌یری بکه .
ده‌توانیت تا 8/11/2012 په‌یوه‌ندیان پێوه بکه‌یت
____________________________________________________________________________________________
من ده‌ره‌جه‌که‌م به‌رزتره له 410 و ناوم نه‌هاتووه‌ته‌وه
وه‌ڵام / ئه‌وانه‌ی كه نمره‌كانیان له 410 به‌ره‌و سه‌ره و ناویان نه‌هاتوه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هه‌ڵه فۆڕمیان
پڕكردوته‌وه بۆیه ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وانیش دوای دابه‌شكردن پاش جه‌ژن ناوه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
________________________________________________________________________________
من وه‌رگیراوم چی بکه‌م؟
وه‌ڵام/ ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا واته له 4/11 تا 14/11 سه‌ردانی به‌شه‌که‌ت بکه‌یت و خۆت تۆمار بکه‌یت له‌به‌شه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مافت نه‌فه‌وتێت دوای خۆت به‌رپرسیار ده‌بیت.
________________________________________________________________________________. من ده‌ره‌جه‌که‌م به‌رزه بۆ له‌و به‌شه نزمه وه‌رگیراوم؟
وه‌ڵام / ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه ، یان هه‌ڵه پڕت کردووه‌ته‌وه واته به‌شه نزمه‌که‌ت له پێش به‌شه به‌رزه‌که‌وه هه‌ڵبژاردووه.
____________________________________________________________________________________________
ئایا ناوه‌کان به پی دی ئیف بڵاوی ده‌که‌نه‌وه؟
وه‌ڵام/ ئێمه‌ش وه‌ک و ئێوه چاوه‌ڕوانین ناوه‌ندی وه‌رگرتن بڵاوی بکاته‌وه.
________________________________________________________________________________
که‌ی ده‌ست به ده‌وام ده‌که‌ین؟
وه‌ڵام / 15/11 ده‌وام ده‌ست پێده‌کات .
________________________________________________________________________________
چۆن به‌شه‌که‌م ده‌به‌زێنم بۆ به‌شێکی تر ؟
وه‌ڵام/ سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بکه له سایته‌که‌مان
له ڕێبه‌ریشدا هه‌یه.
________________________________________________________________________________
. چۆن سکاڵا "اعتراض" بکه‌م له‌و به‌شه‌ی که به‌دڵی خۆم نه‌هاتووه‌ته‌وه؟
وه‌ڵام/ سکاڵا "اعتراض" له ڕێگه‌ی سایتی ڕێگای زانکۆوه ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن تا ده‌کرێته‌وه ته‌نها 10 رۆژتان هه‌یه دوای ئه‌م پشووه. له‌وانه‌یه پێویست به ناوی به‌کارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ر هه‌بێت.
_________________________________________________________________________________
من له به‌شی پیشه‌یم یان له په‌یمانگام چۆن بزانم له کوێ وه‌رگیراوم؟
وه‌ڵام / تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سایتی ڕێگای زانکۆ بڵاو ده‌کرێته‌وه ،
______________________________________________________________________________
ئایا که‌ی که‌مترین نمره‌ی وه‌رگیراو بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟وه‌ڵام ،ئه‌مه به‌ده‌ست ناوه‌ندی وه‌رگرتنه‌وه‌یه ئێمه ئاگادارنین بۆیه داوایان لێده‌که‌ین که له سایتی ڕێگای زانکۆ بڵاوی بکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌کان به‌شێوه‌ی پی دی ئێف
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی په‌یجه‌که‌مان بکه‌ن له فه‌یسبووک
www.facebook.com/zankoline
ئارام جمال