به‌خێربێن بۆ په‌ڕه‌ی زانکۆلاین..لێره‌ ئاگاداری هه‌واڵه‌کانی خوێندبه‌ و بۆ هه‌واڵی زیاتر سه‌ردانی په‌یجه‌که‌مان بکه‌ له‌ فه‌یسبووک

03/07/2012

پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆ ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه‌ ده‌بێت

ده‌بێت هه‌موو پێشكه‌شكارێك خاوه‌نی ئیمه‌یڵ و شاره‌زای نوسینی یۆنوكۆد بێت؛ له‌پێناو كارئاسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و و داهێنانی شه‌فافیه‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕیاریدا كه‌ ئه‌مساڵ  فۆڕمی پێشكه‌شكردنی قوتابیانی پۆلی دوانزه‌، بۆوه‌رگرتنیان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ ساڵی 2012-2013 ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو قوتابیانی پۆلی دوانزه‌ هه‌وڵبده‌ن ئه‌درێسی ئيمه‌يل دروست بكه‌ن و هاوكات شاره‌زای نوسینی یۆنیكۆد ببن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو دان و هه‌موو كار ئاسانییه‌ك بۆ قوتابییان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ داوا له‌ قوتابیانی ئازیز ده‌كه‌ین ئه‌و خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگرن
:
  1. پڕكردنه‌وه‌ و ناردنی فۆڕمی ئه‌ليكترۆنی له‌ ڕێگه‌ی پڕۆگرامی زانكۆڵاینه‌وه‌ تاكه‌ ریگای پێشكه‌شكردنه‌.  بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو قوتابیه‌ك پوێيستی به‌ سازكردنی ئه‌درێسی ئه‌ليكترۆنی (ئئیمه‌یڵ)ی تایبه‌تی به‌ خۆی ده‌بێت.
    (1stName.IraqiID@gmail.com > IraqiID=ژماره‌ی باری شارستانی ،ئه‌حوال مه‌ده‌نی)
  2. پێویسته هه‌موو قوتابيه‌ك فێری به‌كارهێنانی فۆنتی یۆنیكۆد بن، چونكه‌  فۆڕمی زانكۆڵاین وه‌ك هی هه‌موو پڕۆگرامێكی ئه‌ليكترۆنی تر، به‌ فۆنتی یۆنیكۆد پڕ ده‌كرێته‌وه‌.  فۆنته‌ كورديه‌كانی تر (بۆ نموونه‌ ئه‌لی فۆنت) هه‌ڵه‌ دروست ده‌كات و زۆر پیت هه‌یه‌ ده‌گۆڕێت و كێشه‌ دروست ده‌كات.
  3. به‌ مه‌به‌ستی ڕاهێنان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی كلێشه‌یه‌ك له‌ فۆڕمه‌كه‌ ده‌خاته‌ ‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت، قوتابیانیش ده‌توانن بۆ خۆلێڕاهێنان  ئه‌و فۆڕمه‌ وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ پربكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵ ته‌واو ئاشنای فۆڕم پركردنه‌وه‌كه‌ ببن.
  4. هه‌روه‌ها هه‌ر خوێندكارێك ده‌بێته‌ خاوه‌نی ژماره‌ كۆدێكی تایبه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته‌ (نامیلكه‌یه‌ك) له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بۆردی زانكۆلاین و شاره‌زایانی به‌شی ئای تی (IT) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، ئاماده‌ ده‌كرێت و دواتر ده‌خرێته‌ پیش چاوی قوتابیان.
  5. ڕێبه‌ری قوتابیان ته‌نیا به‌ pdf  ، له‌ ماوه‌یه‌كی گونجاودا ده‌خریته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و چاپ ناكرێت.
  6. قوتابيان و خوێندكاران خۆيان به‌رپرس ده‌بن له‌ ڕاست و دروستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان، و پێويسته‌ هه‌وڵده‌ن فێری سيسته‌مه‌كه‌ ببن و باجی هه‌ڵه‌ كردن نه‌ده‌ن.
  7. له‌ ساڵانی پێشوو، ئه‌گه‌ر قوتابی هه‌ڵه‌ی له‌ پركردنه‌وه‌ی فۆڕم بكردبایه، ئه‌وا كاريگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نوسی ده‌بوو و ڕه‌نگه‌ بواری خوێندنه‌كه‌ی وه‌يان شوێنی خوێندنه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئاره‌زووی نه‌ده‌گونجا.   له‌وه‌ش دا، زۆر له‌ قوتابيه‌كان چاره‌يان نه‌بوو و ده‌بوایه‌ قه‌بوڵی بكه‌ن. بۆیه‌ له‌مساڵدا، هه‌ركه‌سێك هه‌ڵه‌ بكات چاره‌نوسی نافه‌وتێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی له‌ خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ئیمساڵ له‌ده‌ستده‌چێت.  له‌ وه‌زاره‌تيشه‌وه‌ چيتر به‌بێ ئاگاداری خۆی بۆ هيچ شوێنێك نانێردرێت به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ده‌رێتێ بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی دواتر جارێكی تر فۆڕمه‌كه‌ پر بكاته‌وه‌و بێته‌وه‌ ناو پڕۆسه‌ی  پێشبڕكێ .‌
  8. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ڕاهێنان و مه‌شق كردنی قوتابیان له‌ قوتابخانه‌كان، بۆیه‌ كار‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌، پێویسته‌ له‌ لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن
  9.  بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی کوردی سه‌ردانی سایتی سه‌ره‌کی فۆنتی کوردی بکه‌ن له‌ کوردیش گروپ
    کلیک له‌م لینکه‌ بکه
    http://www.kurditgroup.org/downloads‌.

1 تێبینیەک بنووسە:

  1. ده‌ستان خۆش بێت به‌سوود بوو

    ReplyDelete